دوو کاتژمێری دیکە بەلوعەکانتان ئاویان لێ دێ
بۆرییە شکاوەکەی سلێمانی چاک کرایەوە
شۆڕش قادری
بۆرییە شکاوەکەی هێڵی دوکان – سلێمانی چاک کرایەوە و دوو کاتژمێری دیکە ئاو دەگاتەوە ماڵان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڤیدیۆی کارکردنی تیمەکانیانی لە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆی داناوە و نووسیویەتی، دوای زیاتر لە 19 کاتژمێری بەردەوام توانرا کاری چاکردنی بۆری هێڵی دوو ئاوی دوکان – سلێمانی تەواو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش کەمتر لە دوو کاتژمێری دیکە ئاو دەگاتەوە شاری سلێمانی و دەورووبەری.
دوێنێ شەممە 8.8.2026 بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی هێڵی دوو لە ناوچەی قولەڕەیسی شکا و جگە لە گەڕەکەکانی سنووری قڕگە، وەک برایم ئەحمەد و سێتوان و کازێوە و کوردسات و راپەڕین و هەموو گەڕەکانی دەرەوەی شەستی، زۆربەی دانیشتووانی ئەڵایی و چەمچەماڵیش بێ ئاو بوون.