ئەمڕۆ خنکابوو
هەڵەبجە؛ تەرمى گەشتیارەکە دۆزرایەوە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
تەرمى ئەو گەشتیارە بە نەتەوە عەرەبەى ئەمڕۆ شەممە، لە سنوورى هەڵەبجە خنکابوو دۆزرایەوە.
بەیانى ئەمڕۆ، گەشتیارێکى تەمەن 31 ساڵى بە نەتەوە عەرەب، لە ناوچەی ئیمامی زامن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و لەناو رووباری سیروان کەسێک خنکا.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمى گەنجەکە دۆزرایەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
لە دوێنێوە، سێ گەشتیارى عەرەب لە هەڵەبجە و ئامێدى، لە کاتى مەلەکردندا خنکاون و تەرمى هەرسێکیشیان دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان منداڵێکى تەمەن 8 ساڵان بوو.