دیالە
پاسێکى زیارەتکاران تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو؛ بریندار و گیانلەدەستدان هەیە
964+
سیروان خورشید، خورماتوو
بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ کە لە جۆرى پێکدادان بووە، 19 بریندار و گیانلەدەستدان لە نێو پاسێکى زیارەتکارانى شیعە هەیە کە بە رێگاى نەجەفەوە بوون.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەربەلا بە 964ـى وت،” لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 15ى دیکەش بریندارن کە لە نێو گیانلەدەستدراوەکان یەکێکیان ئەفسەرە لەناو سوپاى عێراق”.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانى دەورووبەرى شوێنى رووداوەکە لە پارێزگاى دیالە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح