شۆفێرانی گەرمیان ئاگاداربن

بەنزینی 750 دیناری دەگاتە کفریش

شۆڕش قادری

بەنزینی 750 دیناری دەگاتە کفریش، رۆژی یەکشەممە دابەش دەکرێت و تەکسی و پاس 50 لیتر و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش 40 لیتر دەتوانێ وەرگرێ.

قایمقامیەتی قەزای کفری  لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت،  رۆژی یەکشەممە 2.8.2026 لە بەنزینخانەی وەفایی، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت.

بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بڕی 40 لیتر و بۆ پاس و تەکسیش 50 لیتریان پێدەدرێت.