چی روویدا؟

ترەمپ: لە گفتوگۆکانیان نەگەنە ئەنجام لە ئێران دەدەنەوە

توانا نەقی

بە هەر هۆکارێک لە دوێنێ شەوەوە ئاگات لەهەواڵ نەماوە ئەوە بە خێرایی بزانە چیی روویداوە لە ناوخۆ و ناوچەکە و جیهان.

– دوو رۆژە تەقوتۆقی نێوان ئەمریکا و ئێران کزە و ئەمڕۆش کۆبوونەوە گرنگەکەی نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ بەڕێوە دەچێت.

– ترەمپ: هاوکارییە گوماناوییەکانی روسیا بۆ ئێران و هێرش کردخنە سەر کەشتییەکان کاریگەری نییە لای ئەوان.

– ترەمپ: ئێستا هەلێکی نوێ هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و گەیشتن بە رێککەوتن و نە تیجەیەکی باش.

– ترەمپ: ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەنجامی نەبێت دەگەڕێنەوە سەر هێرشەکانیان و بە توندی لە ئێران دەدەن.

– ترەمپ: ملیۆنان دۆلارمان لە ڤەنزوێلا وەرگرت و ئەو کارەش لە ئێران دووبارە دەکەینەوە.

– کەناڵی فەرمی یەمەن: حوسیەکان هاوکاری ئێران دەکەن لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لە دەریای سوورەوە.

– بەهۆی هێرشە درۆنیەکانی ئۆکرانیا بۆسەر رووسیا بینا و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان زیانیان زۆر بەرکەوتووە.

-ترەمپ: داوای 250 ئۆتۆمبێلی کادیلاکمان کردووە بۆ سەرۆکایەتی چونکە پیاوەکانمان زۆر حەزیان لێیەتی و هەروەها خۆشم کەیفم پێدێت.

– سوپای پاسداران: شوێنی درۆنە ئەمریکەیاکان لە ئاسمانمان نابێتەوە، ئەمریکا زیانی زۆربەرکەوتووە لە ناردنی درۆنەکان.

لە عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش ئەم هەواڵانە هەیە و روویانداوە بیزانن :

– حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبەی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەچێتە ئەنقەرە و دۆسیەی ئاو، وزە و پڕۆژەی “رێگەی گەشەپێدان” گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکانی دەبن لەگەڵ ئەردۆغان.

– درەنگانی دوێنێ شەو چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیستراون و هاوڵاتیان ڤیدیۆیان بۆ 964 ناردبوو کە دەنگی گەورە دێت.

– نزیک کاتژمێر 1:00 دوێنێ شەو لە ئاسمانی سێبیران و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر درۆن خراوەتە خوارەوە و هاوڵتاین هەستاین بە دەنگەکەی کردووە.