"وانەكان پێنج خولەك كەمدەكرێنەوە"
وەزارەتی پەروەردە سێ رێنمایی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوكردەوە
+964
کوردستان ئەحمەد – هەولێر
هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمدەكرێتەوە و هەر مامۆستایەكیش وانەی نەما دەتوانێت قوتابخانەی جێبهێڵێت.
فەیسبووكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بە ناوی سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتەوە بڵاو كردووەتەوە، تێیدا سێ رێنمایی بۆ مامۆستایان لە كاتی وانە وتنەوەدا هاتووە.
رێنماییەكان بەگشتی ئەم سێ خاڵەن
یەكەم: هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێنەوە.
دووەم: مامۆستایان بۆیان هەیە تەنیا ئەو کاتانە لە قوتابخانەبن، کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.
سێیەم: خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن، نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت لە لایەن دەستەی کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنەوە.
ئەم رێماییانە تەنیا لە مانگی رەمەزاندا جێبەجێ دەكرێن و لە پاش مانگی رەمەزاندا دەوام وەك خۆی لێدێتەوە و رێنماییە كۆنەكان جێیەجێ دەكرێنەوە.