لە هەولێر منداڵان کۆکرانەوە
زبڵ دیمەنێکی ناشرینی هەیە، ژینگەیەکی پاک لە منداڵانەوە
کاردۆست حسێن – هەولێر
فێستیڤاڵێک بۆ پاراستنی ژینگە رێکخرا بۆ منداڵان کە چۆن ژینگە بپارێزن و دوور ببن لە فرێدانی زبڵ لەسەر زەوی، گرنگی پاراستنی ژینگە بۆ منداڵان خرایەڕوو.
رێکخراوی داڤین بە کارەکە هەستابوو، تەمەنی پێنج ساڵان بۆ 12 ساڵانی منداڵان بەشدارییان کردبوو.
دڵنیاعەبدوڵا، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، ئەوان ئامانجیانە منداڵەکان فێرببن کە زبڵ نەرێژن، بزانن کە چەندە دیمەنێکی ناشیرنی هەیە زبڵ فرێدان.
ئەحمەد غەفور، یەکێکە لەو منداڵانەی لە فێستیڤاڵەکە بەشداربوو دەڵێ، ئەوە فێربوون کە ژینگە پاک رابگرن و هەوڵبدەن بۆ پاراستنی ژینگە.
رەها ئاواتیش یەکێکە لەو منداڵانەی بەشداربووە، دەربارەی ئەوەی چی فێربووە لەسەر ژینگە پارێزی دەڵێت، فێربووە کە ژینگە پاک رابگرێت و نابێت زبڵ لەسەر زەوی فڕێ بدرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا