دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
بە ئیسرائیل دەیانترسێنێ
ترەمپ: بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکەمەوە
شۆڕش قادری
ترەمپ بە ئیسرائیل، ئێران دەترسێنێ و دەڵێت، بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تازەترین لێدوانی بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵێت، “ئەگەر داوا لە ئێسرائیل بکرێت، لە ماوەی دوو خولەکدا هێرش دەکاتە سەر ئێران، بەڵام پێویستمان پێی نییە، پەیوەستبوونی ئیسرائیل بە لێدانەکانی ئێران لێکەوتەی خراپی دەبێت”.
ئەم قسەیەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە شارەکانی ئیسرائیل حەشارگەکان کرانەوە و تاڕادەیەک چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
“بیر لەوە دەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر لە جاران دژی ئێران ئەنجام بدەم و نزیکم لە بڕیاردان، ئێمە ئامادەین بۆی”، ترەمپ وادەڵێت.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2026 دۆناڵد ترەمپ ئێرانی بە بەرپرسیاری هێرشی حوسییەکان بۆ سەر چەند کەشتییەکی سعودیە لەقەڵەمدا و وتی، ئەو هێرشانە دووبارە بکەنەوە، بەتوندی لە ئێران و حوسییەکانیش دەدەن.