دەڵێت؛ دکتۆر و موزەمیدم و "دۆ"ش دەفرۆشێت

بە هاوارکردنێکی تایبەت کڕیارەکان لەناو بازاڕی سلێمانی لە خۆی کۆدەکاتەوە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دیاری ئومێد، گەنجیكی کاسبکاری ناو بازاڕی سلێمانییە بە جۆرە هاوارکردنێکی تایبەت “دۆ” دەفرۆشێت و توانیویەتی کڕیارێکی باش لە دەوری کەسابەتەکەی کۆبکاتەوە.

ئەو دەڵێت، دکتۆر و موزەمیدم، پێشتر چایەچیش بووە بەڵام دیارە کاری دۆ فرۆشییەکەی بازاڕی باشترە، بۆیە دەڵێت “جار جار لەکاتی کاسبیەکەم لایڤ دەکەمەوە بە سەدان کەس دێنە ناو لایڤەکەوە” .

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن