گرژییەکان گەیشتنە لوتکە؛ دواین پێشهاتەکانی ململانێی ئێران، ئیسرائیل و ئەمەریکا

964+

ژووری هەواڵ

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لە ماوەی چەند رۆژ یان چەند کاتژمێری داهاتوودا گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەرەو هەڵکشان بچن، ئەگەر نێوەندگیرەکان زوو ئاوێک نەکەن بەم ئاگرەدا ئاوا شەڕ هەڵدەگیرسێتەوە.

لەماوەی چەند خولەکی رابردوو ئەم زانیارییانە هەبوون:

📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی: خۆتان ئامادەبکەن بۆ داخستنی ئاسمان بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لە ناوچەکەدا هەن.
📌کەناڵی فەرمی ئێران: تەقینەوەیەک لە دورگەی قەشەم روویداوە.
📌ئاژانسی دەنگوباسی فارس، لە قەشەم و لارک دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز هاتوون.
📌وڵاتانی کەنداوو ئەردەن: دەستدرێژییەکانی ئێران مایەی قبووڵکردن نین..
📌مۆسادی ئیسرائیلی: ئێران دەیویست تیمێک بنێرێتە ناو ئیسرائیل بۆ کوشتنی بەرپرسە باڵاکان، بەڵام شکستمان پێ هێنا.
📌سوپای پاسداران: رێگە نادەین ئەمەریکا بەناوی ئاگربەستەوە فێڵمان لێ بکات و خۆی پڕچەک بکاتەوە.
📌پاسداران: دوێنێ لە بنکەیەکی بەریتانیاوە هێرشمان کراوەتە سەر، هەر بنکەیەک ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاری بهێنێت، لێی دەدەین.
📌پاسداران: ئەو هێرشەی کرایە سەر کوەیت ئێمە بووین، لە بنکەی ئەمەریکییەکانماندا.
📌مەترسی ئەوە لە ئارادایە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران ئەمجارە حوسییەکان بە گوڕێکی زیاترەوە بێنە ناو شەڕەکەو رێڕەوی دەریای سوور لە بابولمەندەب دابخەن.
📌ترەمپ بۆ ئاکسیۆس: هێشتا ئێرانییەکان ئەو ئازارەیان پێ نەگەیشتووە کە دەبێ پێیان بگات.
📌حکومەتی بەریتانیا هەموو ئەو تیمە دیبلۆماسییەی لە ئێران مابووی کشاندیەوەو دەڵێت بەهۆی تێکچوونی بارودۆخەکە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە دوورەوە کارەکانی خۆی رایی دەکات.
📌یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی: مەزەندە دەکرێت لە پشووی کۆتایی هەفتە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ بکاتەوە.
📌یەکێتی ئەوروپا بیر لەوە دەکاتەوە هێزێکی زیاتر بنێرێتە دەریای سوور
📌سوپای کوێت: دووەم بەئامانجگرتنی ئەم ئێوارەیەی دەروازەی عەبدەلی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە
📌ئاژانسی فارسی ئێرانی: دەنگی تەقینەوەیەک لە لای دەریاوە لە دوورگەی لاراک لە باشووری وڵات بیسترا
📌رویتەرز: گەشتە ئاسمانییەکەی ئێران بۆ یەمەن زێڕ و 21 ئەندامی سوپای پاسدارانی گواستووەتەوە، بۆ پشتیوانی دارایی حوسییەکان