"شەوێک رەشەبا بێ خەڵک بۆی نییە بچێتە گۆیژە"

نێرگەلەکێشان لە گۆیژە بەهەموو شێویەک قەدەغە کرا

سلێمانی – رازاو محەمەد

دوای ئاگرەکەی شەوی رابردووی گۆیژە، نێرگەلەکێشان لە شاخەکە قەدەغە کرا و شەوێکیش رەشەبا بێ، خەڵك بۆی نییە بچێتە گۆیژە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.7.2026 لیژنەی پاراستن و سەوزكردنەوەی شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە لە قایمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، فازیل محەمەد، قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت، بە 964ـی وت، “هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێكۆڵینەوەکان بەردەوامن، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەربچێ، بۆ خەڵکی ئاشکرا دەکەین”.

“بڕیارمانداوە نێرگەکە بەهەموو شێوەیەک لە شاخی گۆیژە قەدەغە بکرێت و شەوێکیش رەشەبا بێ، نابێ خەڵك بچێتە سەر شاخەکە”، فازیل محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو کۆشکە و کەپرانەی کە لە شاخی گۆیژە کەسابەت دەکەن، هاوڵاتیان بۆیان نییە مەنقەڵی بۆ گۆشت برژاندن ببەنە سەر شاخەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری