قایمقامی سلێمانی وادەڵێت؛
ئەوەی لێی دەترسان ئاخری لە گۆیژە روویدا؛ 24 کاتژمێر تیمی ئەمنی لێبوو
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنیی ئاگرەکەی گۆیژەی سلێمانین، قایمقامی سلێمانیش دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە هۆکارەکەی دەردەکەوێت و باکەشی زۆر قایمە.
فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی دەربارەی ئاگرەکەی گۆیژە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی؛ هەرچەندە ئەمساڵ هەوڵی زۆر درا و 24 کاتژمێر تیمی ئەمنی لێبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەر روویدا، چونکە بەرفراوانە و گەشتیاریش زۆرە، بەڵام تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین، رەشەبا ئەرکی تیمەکانی قورستر کردووە، بەڵام سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە مەیدانەکەدان بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکەن.
لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە باسی لەوەکرد هێشتا نەزانراوە، دواتر لیژنەی لێکۆڵینەوە دەتوانن ئەوە دەربخەن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح