گردبوونەوە

قوتابییانی حەسارۆک مامۆستا و بینایان دەوێ

کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر

کۆمەڵێک قوتابی پۆلی 11 و 12 لە قوتابخانەی حەسارۆک، لە رێگەی گوزارشت لە کێشەکانیانەوە، سکاڵایان لە نەبوونی مامۆستای زیندەزانی، کەمی خزمەتگوزاری و خراپی بارودۆخی بینای قوتابخانەکە کردووە.

ئەمیر عەبدولسەلام، قوتابی پۆلی 12، دەڵێت دوو مانگە مامۆستای زیندەزانییان نییە و هیچ وانەیەکیان نەخوێندووە، هەرچەندە هەندێکیان لە ماڵەوە بە یارمەتی یوتیوب هەوڵی خوێندنیان داوە.

محەمەد عەدنان قوتابییەکی دیکەیە،ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا 10 بۆ 15 رۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز، بەڵام هێشتا مامۆستای زیندەزانییان نییە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕەسەن کەیفی، قوتابی پۆلی 11، سکاڵای لە نەبوونی کارەبا و کەمی ئامێرەکانی پۆلەکان کردووە، قوتابیان داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی بەبێ کەموکوڕی بتوانن درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا