بەرزە

نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتەوە سەروو 90 دۆلار

964+

وریا فەتاح

بەردەوامى گرژییەکانى ناوچەکە و هێرشى ئەمریکا بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەکانى ئێران، جارێکى تر نرخى نەوتى بەرزکردەوە و گەیاندیەوە بە سەرووى 90 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20.7.2026. لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 51 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 2.74٪ بەرزبووەتەوە و هەر بەمیلێک 2.41 دۆلارى هاتووەتەسەر.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تێکساسیشە بە 84 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.40٪ بەرزبووەتەوە.

هەفتەیەک زیاترە هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکانیان بۆ سەر چەندین بەندەر و شوێنی ئابووری و ستراتیژی لە باشووری ئێران دەست پێکردووە و تارانیش بەردەوام موشەک و درۆن رەوانەی ئاسمانی کوردستان و چەند وڵاتێکى ناوچەکە دەکات.