داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەشوێنەکە نزیک نەبنەوە
پارێزگای سلێمانی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمشەوی بۆ سەر شاری سلێمانی کرد
فەرهاد حەسەن
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمشەوی بۆ سەر شاری سلێمانی کرد و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە شوێنی رووداوەکە نزیک نەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت “بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە، بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە”.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک نەبنەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دروست نەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە، جێبەجێبکەن.
چەند هاوڵاتیەک نامەیان بۆ 964 نارد و وتیان دەنگێکی بەهێز لە تاسڵوجەی سلێمانی بیسترا و ئاگرێکی گەورەش کەوتووەتەوە.
عەقید كارزان شێركۆ، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964 ی وت: لە ئێستا دیارنییە بە دیاریکراوی دەنگەکە چییە لە کوێی تاسڵوجە بووە، بەدواداچوونی بۆ دەکەین.