سێ ناوچەی گرتووەتەوە
لە دەزگای ئاسایشەوە؛ بە حەوت موشەک هێرشەکان کراوە
ئەحمەد مستەفا
لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 17.7.2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کاتژمێر 6:20 خولەکی بەیانی رۆژی هەینی بە حەوت مووشەک هێرشکرایە سەر سێ ناوچە.
4 مووشەک گوندی زڕگوێزەڵەی کردوەتەئامانج
1 مووشەک گوندی قسردی کردوەتە ئامانج
2 مووشەک نزیک گردی کوپانی لە قەرەداغ کردوەتە ئامانج
دەزگاکە دەڵێ، بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە بەردەوامە بۆ زانینی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکان.
لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر کۆمیتەی ناوەندی، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زرگوێزەڵە، نۆ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەیان برینداربوون.
بە مەرجی ناونەهێنان، ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێ، بە چوار موشەک هێرشەکە ئەنجامدراوە.
هێرشەکە لەدوای كاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە ئەنجامدراوە، بەدوو هێرشی دوابەدوای یەك بەچەند خولەكێك هێرشكراوەتەسەر شوێنی سڤیل و خێزانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان.