ئایفۆنی ١٤ نیازی خراپە

میدیازان – عەممار عەزیز – دهۆک

چەند رۆژێکە نرخی ئایفۆنی ١٤ رووی لەهەڵکشانەو لەبازاڕەکانی کوردستان بەپێی جۆرە جیاوازەکانی تا ١٥٠ دۆلار نرخی هەڵکشاوە. 

پەیامنێرانی میدیازان لەشارە جیاوازەکانی کوردستان سەوای نرخی ئایفۆن چواردەیان کرد، لەهەموو شارەکان نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 رێباز هاجەر لەبازاڕی دهۆک فرۆشگایەکی هەیە بەناوی (بێست) مۆبایل ئەفرۆشی، لەرۆژی ٢٠ی ئەیلولەوە تا ئێستا سەروو دوو هەزار ئایفۆنی لەم تازەیە فرۆشتووە، دەڵێ ‘لەدوو رۆژی رابردوودا  نرخی ئایفۆن هەمووی بەرزبووەتەوە، هەیانە ١٥٠ و هەیانە ٢٠٠ دۆلاری چووەتە سەر’.

نمونەکانی رێباز باسی کرد بەم جۆرە بوون: ئایفونی 14ئاسایی دوو کامێرە پێشتر 790دولار بۆ ئێستا بووەتە 850دولار، ئایفون 14پرۆ پێشتر بەهەزارو سەد و25دولار بو، ئێستا هەزارو 280 دولارە، ئایفون 14 یەک سیم 128گێکا پێشتر بەهەزار 220دولار بوو ئێستا بووەتە ١٤٠٠ دۆلار.”

 پەیامنێرانی میدیازان کە سۆراغیان کرد لەهەولێرو سلێمانیش نرخەکان نزیک بوون لەوانەوە.

گۆڕانکاری نرخەکانی ئایفۆن ١٤ پەیوەندی هەیە بەکەمبوونەوەی بەرهەمەوە، چونکە لەو ناوچەیەی لەچین ئایفۆن بەرهەم دەهێندرێت کەرەنتین راگەیەندراوەو بەرهەم وەستاوە.

ئەم نرخە تەنیا لەبازاڕدایەو لەسەر وێبسایتی فەرمی ئەپڵ نرخەکان وەک خۆی ماوە.