600 دینار جیاوازییەتى
لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بە سێ نرخی جیاواز دەفرۆشرێت
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە شاری هەولێر، بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان وێستگە حکومی و بازرگانییەکان و سەر شەقامدا سێ نرخی تەواو جیاوازی هەیە و جیاوازیی نێوان هەرزانترین و گرانترین نرخ دەگاتە 600 دینار بۆ هەر لیترێک.
بەپێی بەدواداچوونەکان لە ناو بازاڕ و وێستگەکانی شاری هەولێر، نرخەکانی بەنزینی نۆرماڵ بەم شێوەیەی خوارەوەن:
نۆرماڵی حکومی: هەر لیترێکی بە 750 دینارە.
نۆرماڵی سەر شەقام: هەر لیترێکی بە 1000 دینارە.
نۆرماڵی بازرگانی: هەر لیترێکی بە 1350 دینارەوە دەستپێدەکات تا 450 دینار.
بەمەش، لە شاری هەولێردا شۆفێران بۆ هەمان جۆری بەنزینی نۆرماڵ، لە نێوان نرخی حکومی و سەر شەقامدا 250 دینار جیاوازی دەبینن و لە نێوان نرخی حکومی و بازرگانیشدا جیاوازییەکە دەگاتە 600 دینار بۆ هەر لیترێک.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح