واتا دۆلار دادەبەزێت
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: بەهای دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە
کوردستان جەلال
بەراورد بە هەفتەى رابردوو، دینار نوزەیەکى هاتووەتەوەبەر و وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانیش دەڵێت، “وەزعى دینار باشتر دەبێت.
لەمڕۆدا، 100 دۆلارى ئەمەریکى لە بازاڕەکانى دراو بە 168 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەم نرخەش جیاوازە لە چەند رۆژ لەمەوبەر لە 170 هەزارى تێپەڕاند و تا بن 173 هەزار دینار هەڵکشا.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، بە964ـی وت، “بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا عمولەی بانک کارتەکان واتە ماستەر کارت و ڤیزا کارت کەمبکرێتەوە، ئەوەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەهێزیی بەهای دیناری عێراقی هەبوو “.
ئەوەشی خستەڕوو، لە پێشتردا بانکی ناوەندی 20 هەزار دینار نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بەرزکردووەتەوە لە بازاڕیش 20 هەزار دیناری دیکە واتە 40 هەزار دینار و ئەوەش کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر دۆخی بازاڕ دروستکرد، جگە لەوەش تەمویلی بازرگانیی دەرەکی ئاستەنگی بۆ دروستبوو بەشێک لە حەواڵەکانی بازرگانەکان وەستابوو، هەروەها بازرگانەکان پارەکانیان لە بانکدا کشاندبووەوە و لە بازاڕدا دۆلاریان دەکڕی، ترس و نیگەرانی هەبوو کە لە جورف سەخر یش رەنگە رووبەڕووبوونەوە دروست ببێت، ئەوانە هۆکار بوون بەهای دۆلار بەرزببێتەوە.
” ئێستا دۆخی جورف سەخر ئارامە و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بانکی بازرگانیی عێراق و سەرجەم ئەو بانکانەی دیکە کە پابەندی حەواڵەی دەرەکییان لەسەرە حەواڵەبازرگانان بەزووترین کات جێبەجێ بکەن”، جەبار گۆران وای وت.