هەواڵەکان

دوکەڵ هەولێری تاریک کرد و مووچەش لە هەڵەبجە بەند بوو


ژووری هەواڵ

هەولێر هەنگاوێکی نوێ بەرەو سەوزترکردنی دەوروبەری شارەکە هەڵدەگرێ، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە چاندنی یەکەم دار، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێری دەستپێکرد.

===

هەر دونیا کەمێک رۆشن بوویەوە تەمێکی رەش دەرکەوت، ئەم بەیانییە ئاسمانی هەولێر بە تەم و دوکەڵێک چڕ و ڕەش داپۆشرا بوو، بە جۆرێک دووکەڵ و رەشاییەکە بە ئاشکرا هەستی پێدەکرا و تەنانەت بینینی باڵەخانەکان لە دوورەوەش دژوار ببوو.

++++
مووچەخۆرانی هەڵەبجە ئەمڕۆ لە وەرگرتنی مووچەکانیان بێبەش بوون، دوای ئەوەی هەرسێ ئامێری راکێشانی پارەی بانکی ئاڕ تی لە شارەکەدا لەکار کەوتن و هیچ کامیان خزمەتگوزارییان پێشکەش نەکرد.

++++
لە ژێر شەقام و کۆڵانەکانی چەمچەماڵ، لەو شوێنانەی بە چاوی ئاسایی نادیارن، مەنهۆڵەکان چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕنەوە؛ لەتە بلۆک، خاشاک و پاشماوەی جۆراوجۆر کە لەبری ئەوەی ئاو بە ئاسانی تێیاندا بڕوات، ڕێگەکەیانی گرتووە.

++++
مادەیەکی ڕەش و نەناسراو، دیسانەوە لە خاکی شارەزووردا دەرکەوتووە؛ ئەمجارە لە نزیک زەڕایەن و لە تەنیشت شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان و لە ناو زەوییەکی کشتوکاڵییش رژێنراوە، ئەم ڕووداوە یادەوەریی ڕژانی هەمان مادە لە ساڵی رابردوو زیندوو کردەوە.