مەیلی پزیشکی نییە و خواستی میکانیکە
خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە باشوور نمرەی 98 ی هێناوە “بڕوام بە مامۆستای تایبەت نییە”
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆ کەسە ژیر و زیرەکەکان هیچ شتێک مەحاڵ نییە، ئەوەی خواست و ئامانجیان بێت پێی دەگەن،ئەو قسەیە بۆ گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان راست و دروستە کە ماوەی 12 ساڵە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێن کە ئەنجامی بۆلی 12ی ئەمساڵیش بڵاوکرایەوە دەرکەوت محەمەد عەدنان یەکێکە لە دە یەکەمەکان و توانیویەتی کۆنمرەی 98 بەدەستبهێنێت.
بەڵام محەمەد گەنجێکی ئاسایی نییە چیرۆکێکی سەرەنجڕاکێش لەناو ژیانی رۆژانەی و ژیانی خوێندنیدا هەبووە، جگە لەوەی بڕوای بە مامۆستای تایبەت کە وانەی پێبڵێنەوە، هەمانکات بەرۆژ لە ناوچەی پیشەسازی لەناو رۆن و گریس لەگەڵ باوکی کاری دەکرد و بەشەویش دەیخوێند، وەکخۆی دەڵێت زۆرجاری واهەبووە بەرەبەیانان لەسەر کتێب خەوی لێکەوتووە.
ئێستا محەمەد دەخوازێت بەو نمرە بەرزەی هێناویەتی، نەچێتە بەشەکانی پزیشکی کە هەموولایەک هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵکو ئەو پێچەوانەی ئەوان دەیەوێت بۆ داهاتوو میکانیک بخوێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر هاوکاری باوکی بکات، چونکە دەڵێت “هەتا ماوم ناتوانم قەردی باوکم بدەمەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن