قەرەباڵەغی گیرفان کەمدەبێتەوە

عێراق کارتی نیشتمانی و زانیاری یەک دەخات

دیلان محەمەدجەزا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەنیازە، کارتی زانیاری و نیشتمانی بکات بەیەک و ئیتر لە مەبەدوا، بەیەک پێناس خۆتان دەناسێنن و گیرفانتان قەرەباڵەغ نابێت، تەنیا هەندێک کاری هونەری ماوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وتی، هەر تەواو بوو رەگەزنامەی شارەکان دەست دەکەن بە پێدانی یەک پێناسی کەسی و ئیتر پێویست نییە کارتی نیشتمانی و زانیاری بخەنە گیرفانتان.

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت، و نیشتەجێبوون دەشڵێ، هەموو وردەکاری و رێکارەکانی پەیوەست بەم بابەتە لەڕێگەی پلاتفۆرم و کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆوە رادەگەیەندرێت، هەر کە پێداویستیە تەکنیکییەکان تەواو بوو رادەگەیەنرێ.

پێداجوونەوە: ئەحمەد مستەفا