خۆراک و کەلوپەلی پێویست دابەش دەکەن

دەزگای نانەکەلی هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

+964

کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر

دەزگای نانەکەلی بە پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە دابەشکردنی کۆمەک و هاوکاری بەسەر ئەو ماڵانەدا کردووە، کە بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە زیانیان پێگەیشتووە.

بارز موخلیس نانەکەلی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای نانەکەلی بە 964ی وت، “وەک دەربڕینی هاوخەمی، بڕیارمان داوە بە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان لەرێگەی دابینکردنی زیاتر لە 200 سندووقی خۆراک، 200 مریشکی خۆماڵی و زیاتر لە 150 لێفە بۆ ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.”

بارز موخلیس وتیشی، پرۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە گەڕەکی هەڤاڵانەوە ەوە دەستی پێکردووە و دواتریش دەچنە گەڕەکی تەعجیل.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا