دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی فراوانکردن و نوێکردنەوەی ڕێگای کەرکوک – چەمچەماڵ
رێبوار تەها لەوێ بوو
رێڕەوی بارهەڵگرەکان لە قەرەهەنجیرەوە تا بازگەی کەرکوک کۆنکرێت دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
لە کاتی سەردانەکەدا، رێبوار تەها وتی، قۆناغێکی نوێی پرۆژەکە دەستی پێکردووە، کە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی رێڕەوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و بلوارەکان، لە بازگەی کەرکوکەوە تا ناوچەی قەرەهەنجیر.
ئەمڕۆ شەممە 24.10.2026، رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی پرۆژەی فراوانکردن و نوێکردنەوەی رێگای کەرکوک – چەمچەماڵی کرد.
بەپێی قسەکانی کە لە پێگەی فەڕمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا، بەشەکەی دیکەی پرۆژەکە لە قەرەهەنجیرەوە بەرەو چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی فراوانکردن و نوێکردنەوەی ئەم رێگایە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی تۆڕی رێگاکان، ئاسانکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی کێشەکانی گواستنەوەی کەلوپەل و بار لە نێوان کەرکوک و چەمچەماڵدایە.
دیمەنی سەردانی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، رێبوار تەها.