دەیبەنە لای گۆڕی خوشك و باوكی

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی رێگای قۆریتان گیانی لەدەستدا

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رۆژی 29.6.2026 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قۆریتان لە پارێزگای هەولێر، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلیكی تایبەت و بارهەلگرێك روویدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکە برینداربوون، کە دایک و کوڕێکی و دوو کچی بوون.

بەیانی ئەمڕۆش کوڕەکە پاش هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و بڕیارە، لەلای گۆڕی خوشكەکەی و باوكی بەخاک بسپێردرێ.

بریندارەکە لەژێر چاودێری چردا گیانی لەدەستداوە و سەرچاوەیەك لە پزیشكی دادی هەولێر بۆ 964 وتی، كاتژمێر 10:00ی بەیانی بوو تەرمی کوڕەکەیان هێنا و دوای توێكاری، رادەستی كەسوكاریمان كردەوە.

ئەحمەد شێخ شێروانی یەكێك لەكەسوكارەكانی ئەو خانەوادەیە بە 964ی وت، تاقە كورەكەی كاك ئەحمەدی رەحمەتیش ئەمرۆ بەیانی گیانی لەدەستدا و ئێستاش تەرمەكەی
بردراوەتەوە گوندی شێخ شێروان لەلای باوك و خوشكی گەورەیی بەخاک دەسپێردرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا