لە خەبات خولی تۆپی پێی کچان دەکرێتەوە

میدیازان – سه‌عید محه‌مه‌د – خه‌بات

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات، خولێکی تۆپی پێی تایبه‌ت به‌ کچانی کردووەتەوە، کە هەشت تیپ لە سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو قەزایە لە خۆی دەگرێت.

خولەکە دوێنێ دەستیپێکردووە و چەند رۆژێک دەخایەنێت.

سەردار حەمەدەمین، لێپرسراوی چالاکییە وەرزشیەکان له‌ په‌روه‌رده‌ی خه‌بات بە میدیازانی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤وە ئەوە یەکەمجارە خولی لەو جۆرە بۆ کچانی قوتابخانەکانی قەزاکە بکرێتەوە.

وتیشی، ئەم جۆرە خولانە زیاتر دەرفەت بە کچان دەدات بەهرە و توانای وه‌رزشی خۆیان پێشان بده‌ن.

لە سنووری پەروەردەی خەبات نۆ قوتابخانەی بنەڕەتی کچان هەیە، لەگەڵ سێ دواناوەندی و چوار ئامادەیی.