پەرلەمانی کوردستان لە پشوودانەوە بۆ "پشوو"ێکی دیکە
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە کۆنەبووەتەوە و سبەینێش دەچێتە ناو پشووی هاوینە
فەرهاد حەسەن
زیاتر لە یەک ساڵ و نیو بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و تاوەکو هێستاش لە کۆبوونەوەیەک زیاتر هیچ کارێکی دیکەی ئەنجام نەداوە، کەچی لەسبەینێوە دەچێتە ناو پشووی هاوینەی و بۆ ماوەی دوو مانگ لە پشوودادەبێت.
ئەم پشووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، کە لە 1.7.2026 دەستپێدەکات و لە 1.9.2026 کۆتایی دێت.
هەر بەپێی پەیڕەو لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمان رادەگیرێن، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی دەتوانێت لە کاتی پێویستدا بانگهێشتی پەرلەمان بکات بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی.
لە رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە رێکەوتی 2.12.2024 یەکەم دانیشتنی ئەنجامداوە ئەویش بۆ سوێندخواردنی ئەندامانی بووە، لەدوای ئەوە تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی نەکردووە و تەنانەت تاوەکو تاوەکو ئەمڕۆش لیژنەکانی بۆ خولی شەشەم پێکنەهێناوە.