"خەڵک نەیکڕێ 100 هەزار دیناری لێ دەبێتەوە"
نەوتی ماڵان هەڵبەز و دابەز دەکات و چاوەڕێی گەیشتنی سەرماکە دەکات
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هێشتا هاوین چەند رۆژێکی بەبەرەو ماوە، کەچی نەوت دەستی بە هەڵبەز و دابەز کردووە و لەم هەفتەیەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە هەولێری پایتەخت تا 320 هەزار دینار رۆیشت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14.9.2026 پەیامنێری 964 چووەتە بازاڕی زێڕە رەشەکەی هەولێر، چەند مامەڵەکارێکی دواندووە، شێروان ئەحمەد دەڵێت، “نەوتە هەرەباشەکە ئەمڕۆ بەرمیلی بە 280 هەزار دینار بووە، لەبەر ئەوەی داواکاری کەم بووە، هەرزان بووە و ئەگەر موشتەری زۆر نەبێ، بەدڵنیاییەوە تا مانگێکی دیکە، 100 هەزار دیناری دیکەی لێ دەبێتەوە”.
وەک دەڵێت، ئێستاکە دوو جۆر نەوت کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، یەکێکیان ئەو نەوتە باشەیە کە بەرمیلی بە 300 هەزار دینار دەگاتە بەردەرکی ماڵان، ئەوەی دیکەش دەرەجە دووە و بەرمیلی بە 275 دینار هاوڵاتی لە تەنکییەکی دەکات.
پێداچوونەوە؛ توانا نەقی