ئیدارە: بۆ هاوکاری شۆفێرانی هێڵی گشتییە
لە هەولێر تاکە بەنزینخانەیەک نرخی غازی ئۆتۆمبێلی هەرزان کردووە
رێباز خدر – هەولێر
بەنزینخانەی حاجی شێرزاد لە هەولێر بڕیاریداوە وەکو هاوکاریەک بۆ شۆفێران بەتایبەتیش شۆفێرانی هێڵی گشتی، نرخی لیترێک غاز بکاتە 295 دینار، بە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە نزیکەی 55 بۆ 100 دینار هەرزانترە.
سەیفەدین سەباح شۆفێرێکە، ئۆتۆمبێلەکەی بە بەنزین و غاز کاردەکات، بە 964ی وت، ئێستا کە بەنزین گرانبووە ناچارن غاز تێبکەن و لەو بەنزینخانەیەش لیتری غاز لەچاو بەنخینخانەکانی دیکە زۆر هەرزانە.
وتیشی “بەداخەوە زۆربەی بەنزینخانەکان لەکاتی هەرزانبونی غاز نرخەکەن بەرزدەکەنەوە”.
ئیدارەی بەنزینخانەکەش بە 964 ی وت ک هۆکاری دابەزاندنی نرخی غاز بۆ ئەوەیە شۆفێرانی هێڵی گشتی خاوەن تاکسی و پاس و مینی باس و ئەوانەی دیکە لێی سوودمەند بن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن