سبەی ماڵی سەیرانە

ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر و ئارام دەبێت

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر و ئارام دەبێت و سبەی خوا دایناوە بۆ گەشت و سەیران، بەڵام تکایە بۆ خۆ فێنککردنەوە مەچنە ناو چەم و رووبارەکان و خۆتان و خانەوادەتان تووشی کارەسات مەکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.6.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، کزەبایەکی نەرم و ئارام دێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەرماکە بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەتینتر دەبێت.

بۆ سبەی هەینی تۆز و خۆڵێکی سووک بە ئاسمانەوە دەبینرێ، بەڵام خەمتان نەبێ زۆر خەست نابێ و ئەگەر بەتەمای سەیران و چوونەدەرەوەن، جەوەکەتان لێ تێک نادات، تینی گەرماکەش هەروەک ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: : 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی