مۆرکێکە و بیگۆڕن

ئاڵاکەی بەردەکی سەرا کۆن بووە و دڕاوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئاڵاکەی بەردەکی سەرا کۆن بووە و لە چەند لایەکەوە دڕاوە، تیمی 964 لە ناوبازاڕی سلێمانی بینیویانە و بەدواداچوونیان بۆ کردووە، کە یەکێکە لە ئاڵا بەرزەکانی کوردستان و لە سەنتەری شار دانراوە.

لە دەروازەی شارەکە و لە ناوبازاڕیش دوو گەورەترین ئاڵای کوردستان دانراون، ئەوەی سەنتەری شار زیاتر دەبینرێ و لەبەرچاوە.

پەیامنێری 964 باس لەوەدەکات، ئەو ئاڵایە تاڕادەیەکی زۆر ئیهمال کراوە، کۆن بووە و دڕاوە، بەڵام وەک مۆرکێک وایە و دەبێت ئیهمال نەکرێ و بگۆڕدرێ بە ئاڵایەکی نوێی کوردستان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا