ویستی فریای هاوڕێکەی بکەوێ خۆی خنکا

وردەکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنەی لە چەمی کونەماسی خنکا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

تەرمی ئەو ژنەی لە چەمی کونەماسی خنکا لە پزیشکی دادی سلێمانییە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەو ژنە ئاژەڵداران و لەگەڵ خوشکێکی و ژنێکی دیکە لە قەراغ چەمەکە دانیشتوون و چایان لێناوە، لەناکاو یەکێکیان کە لە دەواجین کاری کردووە، کەوتووەتە ناو ئاوەکە، ئەو ژنەش ویستوویەتی فریای بکەوێ، بەڵام خۆی خنکاوە، ئەوەی دیکەیان کە پێشتر کەوتبووە ناو ئاوەکە، رزگار کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند کاتژمێرێک تەرمی ئەو ژنە لە ئاوەکە دەرهێنراوەتەوە و ئێستاش لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکاری بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری