نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
لەخوار 80 دۆلارەوەیە
نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
شۆڕش قادری
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک هاتەوە خوار 80 دۆلار.
ئهمڕۆ دووشەممە 22.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79.06 دۆلار دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 1.87٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 75 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.66٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دانیشتنی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان لە سویسرا بەڕێوەچوو و بەپێی راپۆرتی میدیاکان هەردوولا لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە 60 رۆژدا رێککەوتوون.