دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر - وێنە: ئەرشیفی 964
گۆڕانکاریی خێرایە
ئەمڕۆ خۆڵبارینێکی کاتی دێتە ئاسمانی ئاسمانی شارەکان
ئەحمەد مستەفا
شارەزایەکی کەشناسی وەک گۆڕانکارییەکی خێرای کەشوهەوا دەڵێ، ئەمشەو شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزاکەیە ئەو ئەمڕۆ یەکشەممە 24.5.2026 بە 964ی وت، خۆڵبارینەکە کاریگەری زیاتری لەسەر کەرکوک و باشووری هەولێر و گەرمیان دەبێت.
لە سلێمانی و دەوروبەریشی خۆڵ دەبارێت، بە قسەی ئەو گۆڕانکارییەکان زۆر خێران و خۆڵبارینەکەش دەرئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە کە لە بیابانە ناوخۆییەکانی عێراق سەرچاوەی گرتووە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ رۆژی دووشەممە 25.5.2026 و نزیکبوونەوە لە جەژن ئەو وتی، لە ئێوارە بەدواوە دەتوانن خەڵک ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان پاک بکەنەوە و بشۆن.