14 كەلوپەلیش سنووردار کراون
كشتوكاڵی عێراق: هاوردەكردنی 33 بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغەكراوە
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، میكانیزمی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی لە رێگەی سێ پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی راگەیاند، ئەوەش دووپات دەکاتەوە کە لە ساڵنامەی كشتوكاڵیدا هاوردەكردنی 33 بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغەكراون.
ئەمڕۆ شەممە، قوسەی حەتاب وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی بە رێگریكردن لە هاوردەكردنی بەروبومی ركابەری و پاڵپشتیكردنی جوتیاران بەدەست دێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە هاوسەنگی بازاڕ بەتایبەتی لەسەر ئاستی نرخ، ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین شت بۆ جوتیاران ئەوەیە كە داهاتێكی ئابووری بەدەستبهێنن كە زیانی دارایی نەبێت.
وتیشی “وەزارەت پشت بە ساڵنامەی كشتوكاڵی دەبەستێت، كە بریتییە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی 33 بەرهەمی كشتوكاڵی كە لە ناوخۆدا بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەکەیان پابەندە بە بڕیارنامەی ژمارە 23110 ی ساڵی 2023 ی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، كە تێیدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هاوردەكردنی بۆ زۆربەی ئەو كاڵا و كاڵایانەی لە رێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە هاوردە دەكرێن، جگە لە 14 كەلوپەلی سنووردار بە هۆكاری ئەمنی و تەندروستی، ئەوانیش بریتیین لە دەرمانی ڤێتێرنەری، تۆو و نەمام و قڕكەر.
وتەبێژی کشتوکاڵ روونیدەکاتەوە، کە بەشی هاوردەكردن لە بەشی پلاندانان و بەدواداچوون بەپێی رێكارە رێكخراوەكان بەردەوامە لە كارەكانی و مۆڵەتی هاوردەكردنیش دوای وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار و لە رێگەی سێ پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە دەردەچێت.