تابلۆی نرخی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
کۆبوونەوەیەکی گرنگ ساز دەکرێت
چەند رۆژێکە بەنزین بووەتە کێشەی سەرەکی هاوڵاتیان
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە بەنزین بووەتە کێشەی سەرەکی هاوڵاتیان و لە چەند شارێک دەستناکەوێ، ئیشی خەڵک بووەتە سەرەگرتن لە بەنزینخانەکان.
ئەم کێشەیە دوای پەرەسەندنی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان و راگرتنی هەناردەی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەریهەڵدا.
وەک یەکەم ئەزمون و تاقیکاری ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکرد.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 27.7.2026 بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر بەنزین ساز بکەن، هێشتا نازانرێت ئاخۆ دەتوانن ئەو قەیرانەی سەریهەڵداوە، چارەسەر بکەن یان نە.