"رەنگە زیاتریش دابەزێ"
غازی ماڵان لە سلێمانی هەرزان بووە؛ 270 دیناری لێبووەتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
غازی ماڵان لە سلێمانی هەرزان بووە و هەر لیترێک 270 دیناری لێبووەتەوە، پێشبینی دەکرێ بۆ سبەینێ زیاتریش دابەزێ.
عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ شەممە 1.8.2026 پڕکردنەوەی بوتڵی غاز لە 850 دینارەوە بووە بە 580 دینار بۆ هەر لیترێک لە بەنزینخانەکان، رەنگە سبەینێ بۆ 470 تا 450 دیناریش دابەزێ.
وەک موژدەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە غازی LPG بەکاردێنن، عومەر عەبدوڵا دەڵێت، لەئیستادا دەتوانن هەر لیترێکی بە 420 دینار بکڕن و لە هەموو شوێنێکیش دەست دەکەوێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری