نزیکەی چوار ساڵە شەڕیانە لە رووسیا
ئۆکرانیا: رۆژانە زیاتر لە سێ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکمان رزگاركردوه
فەرهاد حەسەن
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تاوەکو ئێستا هێزەکانیان زیاتر لە 600 کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکیان کۆنتڕۆڵ کردوەتەوە.
ئاژانسی (رۆیتەرز) لەسەر زاری ئۆلێکساندر سێرسکی فەرماندەی سەربازی ئۆکڕانیا بڵاویکردووەتەوە، کە تەنیا لە مانگی رابردوو (ئایار)ی ئهمساڵدا ئۆکرانیا، زیاتر لە زیاتر 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی وەرگرتووەتەوە کەپێشتر لەدەستی دابوو.
دەشڵێت، هێزەکانی ئۆکرانیا ناوچە جیاوازەکان بە درێژایی هێڵەکانی پێشەوە دەپارێزن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپاکەیان کۆگایەکی سەر بە تێرمیناڵی نەوتی رووسیای لە بەندەری نۆڤۆرۆسیسکی دەریای رەش کردووەتە ئامانج و وێستگەیەکی پەمپکردنیش کە سەر بە بۆرییەک بووە لە ناوچەی ڤۆڵگۆگراد کراوەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگر لە هەردوو شوێنەکە کەوتووەتەوە.
ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا باس لەوەشدەکات، شەوی رابردوو سوپای ئۆكرانیا هێرشی کردوەتە سەر دوو کۆگای نەوت لە نیمچە دورگەی کریمیا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادایە.
له رۆژی 22.2.2022 هێرشی روسیا بۆ سهر ئۆكرانیا دهستیپێكردوه و تاوهكو ئێستاش له چهندین بهرهوه بهردهوامی ههیه، ئهوهش لهكاتێكدایه کە ئهمریكا و وڵاتانی ئهوروپا پشتیوانی له ئۆكرانیا دهكهن هاوكات چهندین ههوڵی نێوهندگیری بۆ كۆتاییهێنان به شهڕهكه شكستیهێناوه.