دکتۆرێکی ڤێتێرنەری
لەسەر ئەركی خۆی خانوویەكی 200 مەتری گرتووە بۆ پشیلەی نەخۆش و بریندار
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دکتۆرێکی ئاژەڵدۆست خانوویەكی 200 مەتری لەسەر ئەركی خۆی گرتووە بۆ پشیلەی نەخۆش و بریندار، لە داهاتوو مەزرەعەیەك بۆ سەگی بێلانەش دروست دەكات.
رۆژانە لەسەر شەقامەكان پشیلەی نەخۆش و بێلانە دەبینرێن كە ئەمە هەستێكی ناخۆش دروست دەكات لەلایەن تاكەكانەوە دكتۆریكی ڤێتێرنەری خۆبەخشانە و لەسەر ئەركی خۆی خانوویەكی 200 مەتری گرتووە بۆ پشیلەی بێلانە و چارەسەریان دەكات و خواردن و دەرمانیشیان بەخۆرایی پێدەدا .
د. توانا جەلال دكتۆری ڤێتێرنەری بۆ 964 وتی،”هەر پشیلەیەكی ئەوروپی لەسەر شەقامە و فڕێدراوە بیهێنن بۆ لای من چارەسەری دەكەم و خواردنیشی پێ دەدەم و بەخێویشی دەكەم تەنیا ئازاریان مەدەن هەر پشیلەیەك لە سلێمانی و لە شارەكانی تریشەوە نەخۆشە بیهێنن بەخۆرایی چارەسەری دەكەم وە هەر كەسێك دەیەوێت پشیلەی كوێر یاخود سەقەت بەخێو بكات من خواردن و دەرمانی بەخۆرایی پێ دەدەم و چارەسەركردنی بێ زمانەكان دەروونم ئاسوودە دەكات “.
وتیشی، ”خانوویەكی 200 مەتریم گرتووە زیاتر لە 10 كامێرام داناوە 100 پشیلەی تێدایە بەڵام ئامادەكاریەكانی ماوە بۆیە ئێستا نیشانتان نادەم تا ئێستا 10 هەزار دۆلارم سەرف كردووە كەسیش پاڵپشتم نییە، لەو ژمارەیە 15 پشیلەم بەخشیوە هەر كەسێك بیەوێت پشیلە بەخێو بكات من فۆرمی پێ پردەكەمەوە كە بەجوانی بەخێوی بكات گەر نەیتوانی بیهێنیتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی