خولی پلە یەکی کوردستان
هەولێر لە خولەکی 90+7 لە دۆڕان رزگاری بوو
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
لە گەڕی 17ـی خولی پلە یەکی کوردستان، لە دوا خولەکی کاتی زیادکراو یانەی هەولێر لە دۆڕان رزگاری بوو، خاڵەکانی یارییەکەی لەگەڵ رواندز دابەش دوو کرد.
ئەمڕۆ شەممە 18.3.2023، یانەی رواندز میوانداری یانەی هەولێری پێشەنگی خولی پلە یەکی کوردستان کرد.
پێش یارییەکە هەولێر بە 30 خاڵ پێشەنگ بوو، هەروەها رواندز بە 10 خاڵ لە پلەی 17ـی پێش کۆتایی بوو.
لە خولەکی 32ـی یارییەکە، یاریزان عەلی سەرحان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەولێر تۆمار کرد، بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە خولەکی 70ـی یارییەکەدا، یاریزان محەمەد عەزیز گۆڵی بەرامبەری بۆ رواندز تومار کرد، بەڵام رواندزییەکان بەو گۆڵە نەوەستان و هەوڵەکانیان چڕ کردەوە و گۆڵی دووەم و پێشکەوتنیان لە خولەکی 88ـی یارییەکە لە رێگەی یاریزان ئیدریس حسێن تۆمار کرد.
دوای ئەوەی ناوبژیوان 6 خولەک کاتی زیادکراوی دا، یاریزانانی رواندز هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان بەهۆی ئەوەی کۆتایی بە یارییەکە نەهێناوە، لە خولەکی 97ـی یارییەکە یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان ناسر عومەر گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد.
دوای یارییەکە، عەبدولسەمەد جەواد، راهێنەری یانەی هەولێر بە 964ـی وت، دەرفەتی گۆڵی زۆرمان چواند، دەمانتوانی زۆر بە ئاسانی گۆڵ تۆمار بکەین، هەتا دووم گۆڵ و سێ گۆڵیش و ئەنجامەکەش مسۆگەر بکەین.
“ئیتر ئەوە یاری تۆپی پێیە.. سوپاس بۆخوا توانیمان لە کۆتاییدا گۆڵی دووەم تۆمار بکەین و لە دۆڕان رزگارمان بێت، لە ئەنجامەکە رازیم چونکە نزیکبووین بدۆڕێین”.
بەو ئەنجامە ئێستا یانەی هەولێر بە 31 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یانەی رواندزیش بە 11 خاڵ لە پلەی 17 و پێش کۆتایی ریزبەندی دێن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق