ناهێڵێت بچنە وڵاتەکە

ئەمریکا چاوی لەسەر ئەو ئێرانیانەیە بۆ مۆندیال کە پەیوەندییان بە سوپاوە هەیە

توانا نەقی

دەستپێکردنی مۆندیال زۆری نەماوە و ئەمریکاش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە هەر ئێرانییەک نزیک بێت لە سوپای پاسدارانەوە و پەیوەندی پێیانەوە بێت بۆی نییە بچێتە وڵاتەکە و تەنانەت لەناو شاندەکەیانیش بێت.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، ئەمریکا رێگە نادات بەو ئێرانیانەی کە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە هەیە لەگەڵ شاندی وڵاتەکەیادا بەشداری لە مۆندیالی تۆپی پێ بکەن کە لەم مانگەدا دەستپێدەکات.

هەڵبژاردەی ئێران لە ئەمریکا یارییەکان ئەنجام دەدات بەڵام بۆ پاڵەوانێتییەکە بنکەکەی لە مەکسیک دەبێت، رۆبیۆ وتیشی، واشنتن هیچ کێشەیەکی لەگەڵ تیپی تۆپی پێی ئێراندا نییە.

رۆژی 11ـی ئەم مانگە روو داوە گەورەکەی جیهان کە مۆندیالە دەست پێدەکات و زۆرینەی یارییەکان لە ئەمریکا و بەشێكیشی لە وڵاتانی مەکسیک و کەنەدە بەڕێوەدەچن.