لە حاجیاوا

ئۆتۆمبێلێک سووتا و کەسێک لەناویدا گیانی لەدەستدا

964+
فەرمان مەلا حەسەن- رانیە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای ماکۆک ئۆتۆمبێلێک سووتا و بەهۆیەوە کەسێک لە ناویدا گیانی لەدەستدا.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە (964)ی راگەیاند: رووداوەکە راستە و کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی دیار نییە و نەنێنراوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە و ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح