باوكی مێسی تووڕه‌یه و وه‌ڵامی “درۆ”ـیه‌كان ده‌داته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
خۆرخی مێسی، باوکی لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتین، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، کە باس لە ئەگەری گواستنەوەی کوڕەکەی بۆ یانەی هیلال سعوودیە ده‌كه‌ن.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، باوکی مێسی، كه بریكاری كوڕه‌كه‌یه‌تی، به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی هیلال، داوای 600 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه كردووه، هەروەها راپۆرتی دیكه‌ش باس له بوونی كێشه له نێوان مێسی و كارگێڕیی یانه‌ی پاریس ده‌كه‌ن.
خۆرخێ، لە رێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستاگرام، کۆمەڵێک هەواڵی پەیوەندیدار بە مێسی هاوپێچ کردووە، و کۆمێنتێکی لەسەر کردووە و دەڵێت: “هەواڵی ساختە! تا کەی درۆکان بەردەوام دەبن؟ بەڵگەکان لە کوێن؟ هەموو شته‌كان درۆن”.
له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌كانی باوكی مێسی، به‌ڵام یاریزانه‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یی هه‌یه و ماڵپەڕی RMC Sport بڵاوی کردەوە، مێسی پێنجشه‌ممه بەشداری مەشقەکانی تیپەکەی نەکردووە و ره‌خنه‌ی له شێوازی كاركردنی راهێنه‌ر هه‌بووه، ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروست كردووه سبه‌ی له خولی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی رێن به‌شداریی نه‌كات.