ئاماری نوێی جەنگ

10%ی شوێنەوارە مێژووییەکانی تاران زیانی گەورەیان بەرکەوتووە

فەرهاد حەسەن

بەثێی نوێترین ئاماری فەرمی کە ئێران بلاویکردووەتەوە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکان 10%ی شوێنەوارە مێژووییەکانی تاران لە شەڕی ئەم دواییەدا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.

ئاژانسی ئیرنام ئامارێکی کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانی تاران، بڵاوکردووەتەوە، کۆی گشتی زیانەکانی باڵەخانە مێژووییەکان و کۆشک و مۆزەخانەکانی پایتەخت 77 حاڵەت بووە و ئاماژە بەوەکراوە کە 90٪ زیانەکان کەمن و تەنیا 10٪ی زیانی سەختیا پێگەیشتووە.

لە کۆی گشتیی ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی زیانیان بەرکەوتووە، 38 باڵەخانە تۆمارکراون و ئەوانی دیکە یەکەی تەلارسازی و کولتووریین. 27 بینای زیانلێکەوتوو مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجار.

لەناو ئامارەکە باسی کۆشکەکانی فەرۆخاباد، ئیشرات ئاباد، میلی کەهاک، زیندانی قەسر، دەروازەی بەردی کۆشکی مەڕمەڕ، کۆشکی ئەحمەد رەزا پەهلەوی، کتێبخانەی پێشووی ئەنجومەنی پیران، فەرۆخاباد پۆلۆ و کۆمەڵگەی سوارچاکی، ماڵی دۆڵو، کڵێسای سانت نیکۆلاس، مۆزەخانەی ئەبگینە، مۆزەخانەی شەهیدان، سەیید ئیسماعیل بازار، و رافی نیای و ماڵی کەنیسە کراوە، کە لەناو تارانی پایتەخت زیانیان پێگەیشتووە.