بەبێ کارتی نەوتەکە مەچن

کۆیەش پێدانی بەنزینە حکومییەکەی کرد بە ئەلیکترۆنی

ئەحمەد مستەفا

“​ئاگاداری سەرجەم شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی سنوری قەزای کۆیە و تەقتەق دەکەین کە لە ئەمڕۆوە، دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی 750 دینار، تەنیا بە کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنی دەبێت”.

ئەمە بڕیاری قایمقامیەتی کۆیەیە و لە ئەمڕۆ جێبەجێی دەکەن، وە ​بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دابین دەکرێ.

وەک لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ یەکشەممە 2.8.2026 قایمقامیەتی کۆیە ئاشکرای کردووە، “​لە سەرجەم بەنزینخانەکان، ئامێری زیرەکی خوێندنەوەی کارتی ئەلکترۆنی دانراوە”.

​داواکارن لەو هاوڵاتییانەی کە هێشتا کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنیان نییە، سەردانی بەنزینخانەکان نەکەن؛ “چونکە بە بێ بوونی کارت هیچ بڕە بەنزینێک دابەش ناکرێت”.

ئاگاداری
​ئاگاداری سەرجەم شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی سنوری قەزای کۆیە و تەق تەق دەکەینەوە کە لە ئەمڕۆوە، دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی 75 دینار، تەنها بە کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنی دەبێت.
​بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دەابین دەکرێت.
​لە سەرجەم بەنزینخانەکاندا، ئامێری زیرەکی خوێندنەوەی کارتی ئەلکترۆنی دانراوە.
​داواکارین لەو هاووڵاتییانەی کە هێشتا کارتی ئەلکترۆنیی سووتەمەنیان نییە، سەردانی بەنزینخانەکان نەکەن؛ چونکە بە بێ بوونی کارت هیچ بڕە بەنزینێک دابەش ناکرێت.
​قائمقامیەتی قەزای کۆیە
2.8.2026