هەواڵەکان؛

وتاری هەینی لە 13 مزگەوت نەما و خەرەندیش بووە جێگەی مەرگی گەنجێک

ژووری هەواڵ

پیرە خەرەندی رواندزێ دیسان ئۆتۆمبێلێکی تیا هەڵدێرا و گەنجێکی باڵەکایەتی گیانی لەدەستدا، داخی خەڵک لەوەدایە کە رێک ئەو شوێنە هیچ بەربەستێکی نییە و چەنێکیشە هاواردەکەن، کەس وەڵامیان ناداتەوە.

******

جاران ئەگەر بەردەرگا تەنیا بۆ دانیشتن و وەک دەوترا شوێنى قسەوقسەلۆک و غەیبەتى ئەم و ئەو بووبێت، ئێستا دایک و کچێک کردوویانە بە شوێنى کار، قوتى ماڵ و منداڵیان هەر لەبەر دەرگا پەیدا دەکەن.

******

ئەبێ چەند کەس خەیاڵ بکات، بڵێ بکەوم بەسەر چەند سکەیەکدا و ژیانم بگۆڕێت، بێ ئاگا لەوەی بیشی دۆزێتەوە، ئەوەتا لە کاتى مامەڵەى فرۆشتنى 685 سکەى مێژوویى کە لە سنوورى شارەزوور دۆزرابوونەوە، سێ کەس لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکران.

******

مزگەوتەکان ئەوەندە لە یەکەوە نزیکن، نوێژخوێنان گوێیان لە وتاری مزگەتەکەی دیکەیە، جا هەر لەسەر ئەو بنەمایە ئەوقافی کۆیە و تەقتەق نوێژی هەینییان لە 13 مزگەوت نەهێشت.