"دووبارە ببێتەوە بەتوندی لێتان دەدەین"

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی حوسییەکان

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئێران بە بەپرسیار دەزانێت لە هێرشەکانی حوسییەکان و دەڵێت، دەستبەردار نەبن، وەڵامێکی سەربازیی بەهێزیان دەدەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە دواین پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی، “ساڵێک لەمەوبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆر بەتوندی هێرشی کردەسەر حوسییەکان، بەهۆی دەستوەردانەکانیان لە کاروباری بازرگانی و تەقەکردن لە کەشتییەکان، لەو کاتەوە و لە سەردەمی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، حوسییەکان زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە، بەڵام وا سەرلەنوێ دەست پێدەکەنەوە و شەوی رابردوو هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی”.

“ئەمریکا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشەکانی حوسییەکان، ئەگەر ئەم هێرشانە دووبارە ببنەوە، وەڵامێکی سەربازی گەورە لە دژی ئێران و حوسییەکان دەدرێتەوە”، ترەمپ وادەڵێت.

ئەم قسانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە درەنگانی شەوی رابردوو، لە دەریای سوور و بابولمەندەب دوو کەشتی نەوتهەڵگری سعودیە لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە کرانە ئامانج و ئاگریان تێبەردرا.