دوای هێرشێکی درۆنی بووە

کوەیت دەروازەی سنووریی “عەبدەلی” لەگەڵ عێراق داخست

فەرهاد حەسەن

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتدارانی کوێت بڕیاریانداوە دەروازەی سنووریی “عەبدەلی” لەگەڵ عێراق بە شێوەیەکی کاتی دابخەن، ئەمەش دوای ئەوەی دەروازەکە رووبەڕووی بۆردومانکردن بووەوە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند “لایەنی عێراقی ئاگادارکردنەوەیەکی لە لایەنی کوێتییەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە داخستنی کاتیی دەروازەی سنووریی عەبدەلی، ئەوەش دوای ئەوەی دەروازەکە لە رێگەی درۆنێکەوە بۆردومان کراوە.