سۆران

ئامادەکارى بۆ پێشوازى لە زیارەتکارانى شیعە دەستیپێکرد

964+
ئاکام غەفور- سۆران

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە هاتنی زیارتکاران دەستپێدەکات و لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت و لە چەند وێستگەیەک شوێنى پشوودانیان بۆ ئامادەکراوە.

لە کانی مارانی نزیک گەلی عەلی بەگ، وێستگەیەکی پشودانیان بۆ ئامادە دەکرێت هەر لە شوێنی پشودان و لە ژێر خێمەکان و دانانی فێنک کەرەوە و کورسی و مێز و خواردنەوە ساردەکان بێ بەرامبەر بۆیان دابین دەکرێت.

لە دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش بەهەمان شێوە ئامادەکاری کراوە، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 100 هەزار زیارتکار لە رێگای دەروازەکەوە سەردانی نەجەف و کەربەلا بکەن بۆ چلەی ئیمام حوسێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح