قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد
قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد
ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو ناوەکانیان لە 964 ببینە
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە هەولێر تیروپشک بۆ قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی راکێشرا، وەزیر شارەوانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، له قۆناغی حه‌وته‌مدا شەش هه‌زار و 500 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێن، كه سێ هه‌زاریان قه‌ره‌بووی خاوه‌ن مافه‌كانه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.5.2026 لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانیی هەرێم ساسان عەونی، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، هەروەها سەرۆکی شارەوانیی هەولێر کارزان عەبدولهادی، تیروپشکی راکێشانی زەوی بۆ فەرمانبەران کرا، کە قۆناغی حەوتەم بوو.
وەزیری شارەوانی لە وتەیەکدا وتی، له قۆناغی حه‌وته‌مدا شەش هه‌زار و 500 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت، كه سێ هه‌زاریان قه‌ره‌بووی خاوه‌ن مافه‌كانه.
هەروەها وتی، زه‌وییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له هه‌ولێر خه‌ریكه تاپۆكانیان ئاماده ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی ده‌شڵێت: له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێردا، پێشتر نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو راژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ ده‌رچوو بوو، له شه‌ش قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌ویدا، 38 هه‌زار و 400 پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ قۆناغی حه‌وته‌مدا ژماره‌ی زه‌ویی دابه‌ش كرا‌و ده‌گاته زیاتر له 42 هه‌زار پارچه زه‌وی، “فه‌رمانبه‌رانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ش ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وی خۆیان”.
“ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا زه‌وییان بۆ ده‌رچووه، خه‌ریكه تاپۆكانیان ئاماده ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان به‌ناوی خۆیانه‌وه تۆمار بكه‌ن، بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیش یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارمان راسپاردووه هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه‌كان و كاره‌كانیش به باشی به‌ڕێوه ده‌چن”، وەزیری شارەوانی وای وت.
ئەوانەی ناویان لە تیروپشکی قۆناغی حەوتەم دەرچووە، ناوەکانیان لێرەیە.
بڕیاری سەرۆکی حکومەت بوو
لە 27.3.2024 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بڕیاری بەخشینی زەوی بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان دا، لەوماوەیەشدا بە چەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان، زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.